ئیسپانیائینگلتەرا

ئاندی : پەشیمانم بێ رێزیم بە باشترین یاریزانی مێژوو کرد

یاریگا-ئاندی رۆبەرتسن بەرگریکاری بەتوانای لیڤەرپوول دەڵێت پەشیمانم بێ رێزیم بە مێسی کرد و ئەو باشترین یاریزانە لە مێژوودا کە یاری تۆپی پێی ئەنجامدا بێت.

لە یاری نێوان بارسێلۆنا و لیڤەرپوول گرژی کەوتە نێوان ئەو دوو یاریزانەدا، ئاندی بۆ پۆدکاستی پیتەر کراوچ لە رادیۆی بی بی سی وتی “من و فابینهۆ دوای مێسی کەوتبووین بیگرین بەڵام هەردووکمانی دا بەزەویدا و لەدواوە کەمێک دەستم لە قژی دا بەڵام پێی ناخۆش بوو، جارێکی تر کاری واناکەمەوە لەگەڵیدا چونکە ئەوە بێ رێزییە بە باشترین یاریزان لە مێژوودا تۆپی پێی ئەنجام دابێت”.

رۆبەرتسن و لیڤەرپوول لە یارییەکی مێژووییدا شكستیان بە مێسی و هاوڕێکانی هێنا و گەیشتنە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان، سەرەنجام ناسناوەکەشیان بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button