ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا لە کڕینی لاوتارۆ نزیک بووەتەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەنگاوێکی دیکە لە کڕینی لاوتارۆ مارتینێزی گۆڵکاری ئینتەرمیلان نزیک بووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی بارسا و لاوتارۆ  لەسەر سەرجەم خاڵە کەسییەکانی نێوانیان رێککەوتوون و گرێبەستەکەش بۆ پێنج وەرز دەبێت، ئەوەی دەمێنیتەوە قایلکردنی ئینتەرمیلان بێت لەسەر بڕە پارەیەکی کەمتر لە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی. لەباری پێچەوانەدا بارسا دەبێت ١١١ ملیۆن یۆرۆی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بدات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە  بارسا نیازی نیە هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە بکاتە جێگرەوەی سوارێز بەڵکو دەیەوێت سوود لە هەردووکیان وەربگرێت و رەنگە قوربانی ئەمەش ئەنتوان گریزمان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button