ئیسپانیا

دەستپێکردنەوەی لالیگا لە وادەی دیاریکراو رەتکرایەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتیکردەوە بڕیاردرابێت ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە ٢٠-٦دا دەست پێبکاتەوە.

خافیێر ئاگیێری راهێنەری لێگانێس رایگەیاندبوو بڕیاردراوە لە ٢٠-٦دا ئەو خولە دەست پێبکاتەوە  بەڵام ئەمرۆ وتەبێژی لالیگا بۆ رۆیتەرز وتی “راست نیە و هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوە. دەستدەکەینەوە بە مەشقەکان و چاوەڕێی وەڵامی حکومەت دەبین بۆ گەڕانەوەی خولەکە. راستە ئامانجمان مانگی شەشە بەڵام هیچ بڕیارێک نیە تا ئێستا”.

ئاگیێری بۆ مارکا وتبووی “لالیگا پێیان وتووم لەو بەروارە دەست پێدەکات و لە ٢٦-٧دا کۆتایی دێت، وە هەفتەی دوو یاری خول بەڕێوەدەچێت”.

خولی ئەڵمانی بەنیازە لە ١٦ی ئەم مانگەدا بگەڕێنەوە یاریکردن و دەبێتە یەکەم خول کە یارییەکان دەستپێبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button