ئاسیائینگلتەرا

سۆن هیونگ مین مەشقی سەربازی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

یاریگا-سۆن هیونگ مین ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز و کۆریای باشوور کۆتایی هێنا بە سێ هەفتە مەشقی سەربازی ناچاری لە وڵاتەکەی.

ماوەیەکی زۆربوو ئەو یاریزانە خۆی دەدزییەوە لەو ئەرکە، کە پێویستە هەموو گەنجێکی کۆریا پاش ١٨ ساڵ پێیدا تێپەڕبێت، سەرەنجام ئەو یاریزانە سوودی لە ماوەی کەرەنتین وەرگرت تاوەکو بۆ ماوەی سێ هەفتە لەگەڵ ١٥٧ کەسی دیکە مەشقە سەربازییەکان وەربگرێت. ناوبراو لەوێش بەتوانایی خۆی نیشاندا و خەڵاتی “پیلسونگ”ی پێدرا کە دەدرێت بەوانەی بە باشترین شێوە ئەرکەکەیان جێبەجێکردووە.

داواکارییەکانی حکومەت لەو یاریزانە کۆتایی نەهاتووە و لە ٣٤ مانگی داهاتوودا دەبێت ٥٤٤ کاتژمێر خزمەتی کۆمەڵگابکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button