ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: گۆڵکاری ئەم وەرزەی لیگ وەن لە نێوان مباپێ و یەدیر یەکلایی کرایەوە

یاریگا
دوای کۆتایی هێنان بە وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەکی فەڕەنسا، ئەنجومەنی خولی ئەم وڵاتە کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزە دیاریی کرد.

ئەنجومەنی لیگ وەنی فەڕەنسا بڵاویکردەوە لە کاتێکدا کلیان مباپێ و ویسام بن یەدیر هێرشبەری یانەی مۆناکۆ بە هاوبەشی و بە تۆمار کردنی ١٥ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەیان گرتووە، بە هۆی ئەوەی کە یاریزانەکەی شازادەکان شەش یاریی لە رکابەرەکەی کەمتر کردووە، بریاریاندا کە ئەو یاریزانە وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزە بناسێنن و بۆ دووەم وەرزی لەسەر خەڵاتەکەی بەدەست هێنا.

لیگ وەنی فەڕەنسا دوای نزیکەی دوو مانگ لە دواخرانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپرسانی تۆپی پێ ئەم وڵاتەی ناچار کرد کە کۆتایی بە خولەکە بێنن وپاریس سانجێرمانیشیان وەکو پاڵەوان دیاریکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button