ئه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانانی لیڤەرپوول دەست بە راهێنانەکانیان دەکەنەوە

یاریگا
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بریاریداوە بەم زووانەی دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەنەوە و سەرجەم رێنماییە پزیشکیەکانیش جێبەجێ دەکەن.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە ئامادەکاری کردووە و سەرجەم یاریزانەکانیشی ئاگادار کردووە کە بەم زووانە دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەنەوە و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ رئامادەکارییەکانیان دەست پێ بکەنەوە. ئەو یانەیە سەرجەم یاریزانەکانی ئاگادار کردووە لە کاتی راهینانەکان پێویستە کەمترین بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتری هەبێت.

پرێمەرلیگی ئینگڵاند لە کاتێکدا یارییەکانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی دوو مانگە دواخراوە، تەنها نۆ گەڕ ماوە کۆتایی بێت و لیڤەرپوولیش بە جیاوازی ٢٥ خاڵ لە نزیکترین رکابەری پێشەنگایەتی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button