ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” نێیمار ناچێتە بارسێلۆنا ”

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، گۆڵکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئامانجی یەکەمی میرکاتۆی داهاتوو بارسێڵۆنای ئیسپانیایە، بەڵام لیاندرۆ پارێدێس یاریزانی یانە فەڕەنسیەکە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

پارێدیس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فۆکس نیوزی ئارجێنتینایی دەڵێت ” نیمۆ یاریزانێکی نایابە و هەموو یانەیەک ئاواتەخوازە ئەو یاریزانەی هەبێت و کارگێری بلاوگراناش ناحەق نیە ئەوەندە ئارەزوو بە گەڕانەوەی دەکات، بەڵام من دڵنیام ئەو لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبیت و ناگەڕێتەوە یانەکەی پێشووم و زۆریش لەگەڵ یانەکەمان دڵخۆشە ”.

یاریزانە ئارجێنتیناییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ نێیمار هەیە و رۆژانە قسە لەگەڵ یەکتری دەکەین و هیچ کاتێک باسی جێهێشتنی یانەکەمانی نەکردووە.

Back to top button