ئه‌وروپا

ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای سەرجەم یاریزانەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

یاریگا: یانەی بارسێلۆنا هەواڵی دڵخۆشكەری بلاوكردەوە دوای ئەوەی دوێنێ سەرجەم یاریزانانی یانەكە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئەنجامدا.

سەرجەم یاریزانانی یانەكانی خولی ئیسپانی پشكنینی ڤایرۆسەكەیان كردووە، پێش گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانەكان.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا ئەنجامی پشكنینەكانی یاریزانانی بارسێلۆنا نێگەتیڤ دەرچووە و واتە هیچ یاریزانێكی یانەكە تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە.

هەروەها هەمان ڕۆژنامە ئاشكرایكرد یانە كەتەلۆنییەكە پلانی هەیە سبەینێ دەست بە ڕاهێنانەكان بكەنەوە، دوای ئەوەی دڵنیا بوون لە سەلامەتی سەرجەم یاریزانەكان، ڕاهێنانەكان لە ژێر چاودێری و بەشێوەی تاك تاك دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button