ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماسیمۆ مۆراتی: لاوتارۆ بۆ بارسێلۆنا، بەرامبەر هاتنی مێسی بۆ ئینتەر

یاریگا- ماسیمۆ مۆراتی تا ئێستاش خەون بەوەوە دەبینێت کە ڕۆژێک لیۆنێل مێسی بە درێسی یانەی ئینتەر میلانەوە ببینێت، لەم کاتەشدا کە بابەتی لاوتارۆ مارتینێز بۆ بارسێلۆنا هەواڵی گەرمی میدیاکانە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ گازێتا دیلۆ سپۆرت، سەرۆکەکەی پێشووتری یانە ئیتاڵییەکە گوتی: “جێگرەوەی لاوتارۆ چی دەبێت ئەگەر لە ئینتەر بڕوات؟ ئەگەر لیۆ جێگرەوەی بێت، ئەوە ڕازیم.”

مۆراتی بژاردەیەکیتریشی خستە روو لە ئەگەری مەحاڵبوونی هێنانی مێسی بۆ ئینتەر و گوتی: “ئەگەر هاتنی مێسیش ئەستەم بێت، ئەوە پاولۆ دیبالا بژاردەیەکی باش دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی لاوتارۆ.”

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەی ئینتەر 111 ملیۆن یۆرۆیە. بە کردنەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، ڕەنگە هەوڵەکانی بارسا بە کرداریی پێ بنێتە قۆناغێکیترەوە بۆ پەلکێشکردنی بەرەو کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button