ئه‌ڵمانیا

نۆیەر لەگەڵ کچێکی ١٩ ساڵدایە!

یاریگا-مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا  لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ شۆخێکی ١٩ ساڵ بەستووە.

کچەکە یاریزانی تۆپی دەستە و ناوی ئەنیکا باسیلە، بەگوێرەی گۆڤاری بونتی ئەڵمانی ئەنیکا بەجۆرێک دڵی نۆیەری رفاندووە کە ئەو گۆڵپرێزە کچە لاوەکەی بە دایکی ناساندووە لە کاتێکدا تەنها چوار مانگە نۆیەر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە. سەرچاوەکە دەشڵێت ناوبراو زۆرینەی کاتەکانی لە ماڵی نۆیەر بەسەردەبات.

مانوێل سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی هێشتا گۆڵپارێزی یەکەمی ئەڵمانیا و بایەرنە، دەنگۆی ئەوەش هەیە یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دیوارەکەی بەرلین بدات.

ئەنیکا بیسێل
ئەنیکا بیسێل

بابەتی زیاتر

Back to top button