ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی دۆرتمۆندی بە ئامانج گرتووە

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بروسیا دۆرتمۆندی کردۆتە ئامانج و چاوەڕێی کردنەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەیە.

ڕۆژنامەی دۆن باڵۆن، یانە شاهانەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ جولیان براندتی یاریزانی لای ڕاست و ناوەڕاستی هێرشبەریی زەردپۆشەکانی ئەڵمانیای ئامادە کردووە. لە باری قایلبوونی دۆرتمۆند بەو بڕە پارەیە، ئەوا هاوینی دادێ ڕیاڵ گرێبەستی جولیان یەکلایی دەکاتەوە.

براندتی تەمەن 24 ساڵ، لەم وەرزە لە 33 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بکات و پاسی هەشت گۆڵیش بە هاوتیمەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button