ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا داوا لە ئینتەر میلان دەکات داهاتووی لاوتارۆ یەکلایی بکاتەوە

یاریگا
ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەرمیلان دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە یانەکە کردووە داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بەم دواییە کارگێری یانەی ئیسپانیەکە داوایان لە نێرازۆری کردووە تاوەکو ١٠ رۆژی دیکە چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە و پێدەچێت ئەو یانەیە بە کەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئارجێنتیناییەکەیە دەستبەرداری نابن، هەرچەندە پێشتر بارسا ئامادەبووە 80 ملیۆن یۆرۆ بە شیوازی قیست و هەروەها یەک دوو یاریزانی یانەکەی بداتە یانەکەی وڵاتەکەیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەم دواییە دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە یانەکەی وڵاتەکەیان ئامادەیە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەستبەراری هێرشبەرەکەیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button