ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یاریزانانی بارسێلۆنا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد

یاریگا
دوای رێگە پێدانی حکومەتی ئیسپانیا بۆ دەست پێکردنەوەی راهینانەکان ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەیان بێجگە لە ئۆسمان دێمبلی کە پێکانی هەیە سەردانی سەنتەری پزیشکی یانەکەیان کرد و بە سەرکەوتوویی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد و بریارە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو ئەنجامی پشکنینەکان بگەڕێتەوە و هەر یاریزانێکیش ڤایرۆسەکەی هەبێت، ئەوا رێگەی پێ نادرێت بەشداری راهێنانەکان بکات و بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی راهینانەکانی یانەکەیان سەرچاوەکە بڵاویکردەوە کیکێ سێتیێنی راهێنەر بریار لەسەر دەست پێ کردنەوەی راهێنانەکان دەدات و چاوەڕێ دەکرێت دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button