ئه‌وروپا

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی بۆ كۆرتوا: بۆچی بێدەنگ نابیت؟

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێی وایە كە لە ئەگەری تەواو نەكردنی خولی ئیسپانی و هەڵبژاردنی بارسێلۆنا وەك پاڵەوانی خولەكە ئەوا شتێكی نا داد پەروەرانەیە.

گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە پێی وایە كە پێوویستە نازناوەكە بە ڕیاڵ مەدرید ببەخشرێت ئەگەر خولەكە هەڵبوەشێتەوە، چوونكە لە ڕووبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆكان ڕیاڵ لە پێش بارساوەیە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی هێرش دەكاتە سەر كۆرتوا بۆ لێدوانەكانی و دەنووسن: كۆرتوا …. بۆچی بێدەنگ نابیت؟.

ڕۆژنامەی ناوبراو پێی وایە كە بۆچونەكەی كۆرتوا گونجاو نیە و لە ڕاپرسەیەكی كەناڵێكی ئیسپانی لە %83 لە دژی بۆچونەكەی گۆڵپارێزەكەی مێرنگین و تەنها %17 لەگەڵیدان.

هەروەها لای خۆشیەوە ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا كیكی سیتین پێی باشە كەوا خولەكە درێژەی پێ بدرێت تا یانەی پاڵەوان دەستنیشان بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button