ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا بەرگریکارێکی ئارجێنتینایی دەوێت

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هاوینی داهاتوو هەوڵ بۆ گواستنەوەی لوکاس مارتینێز بەرگریکاری ریڤەر پلەیتی ئارجێنتینا بدەن.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی بڵاویکردووە کارگێری ستیزن لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە 23 ساڵانەکە دەست پێکردووە و ئەوان ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، هەروەها ئەو یانەیە ئامادەیە ئالوگۆڕی بە یاریزانێکی یانەکەیانیش بکەن و ئۆتامێندیان پێشکەش بکەن.

لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری کارەکانی مارتینێز ئاشکرای کردووە پێش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبێتەوە، چەندین یانە چاودێری ئەو یاریزانەیان کردووە و ئامادەن بۆ وگواستنەوەی.

Back to top button