ئیسپانیا

کۆرتوا: ستەمە بارسا بکرێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی

یاریگا- تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ستەمی دەزانێت بارسێلۆنای ڕکابەریان وەک پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی دیاری بکرێت.

ئەو قسانەی کۆرتوا دوای ئەوە دێن، کە زۆرێک لە خولە ناوخۆییەکان دەستەوەستان ماونە لە بارەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ چۆنێتی بەردەوامبوون یاخود هەڵوەشاندنەوەی خولەکە، یانیش دەستنیشانکردنی پاڵەوانێک، ئەوەی سەرووی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

ئەو گۆڵپارێزە دەڵێت: “ئێمە تەنها دوو خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشنگەوەین. بەر لە وەستانی خولەکەش بە یارییەک، ئێمە پێشەنگ بووین و لەم وەرزەشدا لەوان باشتر بووین، بۆیە ستەمە ئەگەر پێش کۆتایی هاتنی وەرز، ئەوان بکرێنە پاڵەوان.”

کیکی سیتینی ڕاهێنەری بلاوگراناش لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی ڤیدیۆیەوە لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی، ڕەتی قسەکانی کۆرتوای دایەوە. سیتینی پێی وایە لە باری تەواو نەکردنی لالیگادا، ئەوا بە گوێرەی ڕیزبەندیی ئێستای خولەکە یەکلای بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button