ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ویلیان ڕوودەکاتە یانەیەکیتری ئینگلیزی

یاریگا- ویلیانی یاریزانی چێڵسی ئینگلیزی لە هاوینی دادێ بلووز جێ دەهێڵێت ڕوو دەکاتە باکووری لەندەن.

بە گوێری زانیارییەکانی ڕیچارد کیزی پێشکەشکاری وەرزشیی لە بی ئین سپۆرتس، ئەو یاریزانە 31 ساڵە لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پێشووتری لەو بارەیەوە قسەی کردووە و لە چوونی بۆ تۆتنهان نزیک بۆتەوە.

ویلیان لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی بەسەردەچێت و بلووزیش بۆی نوێ ناکاتەوە. تۆتنهامیش دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و بە خۆڕایی بیگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button