ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

نزیکەی 50 یانەی ئەوروپی رێچکەی یانەی رۆما دەگرنە بەر

یاریگا
یانەی رۆمای ئیتاڵیا ماوەیەکە لە کاتی گواستنەوەی یاریزانێک لە پاڵ بڵاوکردنەوەی مەراسیمی ناساندنی، وێنەی منداڵێکی ونبووش بڵادەکەنەوە.

یانەی رۆمای ئیتاڵی لەم ساڵانەی دواییەدا هەر کاتێک یاریزانێک دەگوازنەوە ریزەکانیان، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یاریزانە نوێیەکەیان، ئەوا وێنەی منداڵێکی وونبوش بڵاو دەکەنەوە و تاوەکو ئێستا چەند منداڵیش بە باوەشی خانەوادەکانیان شاد کردووە و دۆزراونەتەوە، ئێستاش نزیکەی ٥٠ یانەی گەورەی ئەوروپی بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵە وونبووەکان کە ٢٥ـی ئەم مانگەیە، بریاریانداوە هاوشێوەی یانەی رۆما بکەن.

ئەو یانانەی کە بریاریانداوە ئەم کارە بکەن بەم بۆنەوە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووە هیوادارن کە بەم کارەیان بتوانن هاوکاری منداڵە وونبووەکان بکەن.

Back to top button