ئه‌وروپائیسپانیا

سبەی رۆژێکی چارەنوسازە بۆ یاریزانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا

یاریگا
بریارە بەم زووانە سەرجەم یاریزانەکانی لالیگای ئیسپانیا دوای زیاتر لە دوو مانگ جارێکی دیکە دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پێش وەختە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە کە بریارە سبەی چوار شەممە سەرجەم یاریزانەکانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، بۆیە هەردوو یانە ئامادەکاریی تەواویان کردووە و لە ئەگەری تووشبوونی هەر یاریزانێکیش ئەوا بۆ چواردە رۆژ کەرەنتین دەکرێت تا ئەو کاتەی چارەسەری تەواوەتی وەردەگرێت.

لالیگای ئیسپانیا نزیکەی دوو مانگە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکان ناکرێن و چاوەڕێ دەکرێت لە کاتی ئاسایی بونەوەی دۆخەکە، ئەوا دووبارە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button