ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

روگانی و ماتیۆدی بە تەواوەتی چاکبونەتەوە

یاریگا
ماڵپەری فەرمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە هەردوو یاریزانی یانەکەیان دانیێل روگانی و بلیز ماتیۆدی بە تەواوەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونە و هیچ کێشەیان نەماوە.

ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا باس لە تەندروستی هەردوو یاریزانی یانەکەیان کە ماوەیەک پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کراوە و تێدا هاتووە کە هەردوو یاریزانەکە بە تەواوەتی لە ڤایرۆسەکە رزگاریان بووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە بەیاننامەکەدا باسی پاولۆ دیبالا نەکراوە، لە کاتێکدا ئەویش هاوشێوەی دوو یاریزانەکەی دیکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم دواییەش دەنگۆیەک هەبوو کە بۆ جاری چوارەم تووشی پەتاکە بووە.

یاریزانانی یوڤێنتوس ئەمڕۆ دوای نزیکەی دوو مانگ لە وەستانی راهێنانەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کامپی راهێنانەکان ئامادەبوون و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button