ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ئینتەر میلان ئامادەیە نرخی لاوتارۆ کەم بکاتەوە

٦٠ ملیۆن + دوو یاریزان

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامادەیە بە نرخێکی کەمتر دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی ببێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا بڵاویکردووە دواجار کارگێری یانە ئیتاڵیەکە ئامادەبوو نرخی دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەکەی کەم بکاتەوە و ئامادەن بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە پێشکەش بە بارسێلۆنا بکەن کە ماوەیەکی زۆری یانە کەتەلۆنیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ ئەو بڕە پارەیە داوای دوو یاریزانی ئەو یانەیەش دەکات، بە پێچەوانەوە ئەو نرخەی کە بۆی داندراوە کەمتر رازی نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە تاوەکو ئێستا نازاندرێت نێرازۆری داوای کام یاریزانی بارسا دەکات، بەڵام پێدەچێت یەکێک لەو یاریزانان ئارتۆرۆ ڤیدال بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button