ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ چاوەڕێ پێنجەم سورپرایزە

یاریگا
کریستینانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگاڵی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بەم زووانە دەبێتە خاوەنی پێنجەم منداڵ و هاوسەرەکەشی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بابەتەکەی پشت راست کردووەتەوە.

جۆرجینا رۆدریگێز هاوسەری یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە لە ستۆری هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووە و ئاماژە بە پێنجەم منداڵی خۆی دەکات کە پێدەچێت ئەویشیان کچ بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو دوو هاوسەرە ببن بە خاوەنی منداڵێکی دیکە.

رۆناڵدۆ دوای نزیکەی دوو مانگ مانەوە لە پۆرتوگال، شەوی رابردوو گەڕایەوە ئیتاڵیا و بۆ ماوەی چواردە رۆژ کەرەنتین دەکرێت و دواتر لەگەڵ یانەکەی دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button