ئه‌مریکا

سەرۆکی ئینتەرناسیۆنال: هەر یاریزانێک نەگەڕێتەوە مەشقەکان دەریدەکەین

یاریگا-یانەی ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی سەرجەم یاریزانانی ئاگادارکردووەتەوە سبەی سێ شەممە دەبێت بگەڕێنەوە مەشقەکان و بە پێچەوانەوە گرێبەستەکانیان هەڵوەدەشێندرێتەوە.

یانەکانی بەڕازیل هاوشیوەی خولەکانی دیکە لە مانگی سێ وە گەڕاونەتەوە ماڵەوە بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە رەزامەندی نیشاندا بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان یاریزانان بگەڕێنەوە مەشقەکانیان، ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە یاریزانانی لێکەوتەوە و بە مەترسیداری دەزانن.

مارسێلۆ مێدیرۆس سەرۆکی ئینتەرناسیۆنال بۆ رادیۆی گوایبا وتی :دڵنیام هەمووان دەیانەوێت بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان، کێشەیەکی دیکەمان بۆ دروست بووە بەهۆی ئەم بارودۆخە ئەویش کێشەی ئابوورییە، بۆیە هەر یاریزانێک نایەوێت بگەڕێتەوە مەشقەکان دەتوانن وازبێنن و گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێنینەوە . ئەوان گرێبەستیان بۆ ئەوە هەیە کە یاری بکەن”.

بەگوێرەی دواین راپۆرتە فەرمییەکان، بەڕازیل خاوەنی ٩١ هەزار و ٥٨٩ تووشبووە. لەو ژمارەیەش ٦ هەزار و ٣٢٩ گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button