ئیتاڵیاگرنگترین

بەڕێوبەری یۆڤی دەنگۆی ئەگەریی ئاڵوگۆڕی یاریزانێک لەگەڵ بارسا پشتراستدەکاتەوە

یاریگا-فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەنگۆیەکی پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەی پشتراستکردەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی میرالیم پیانیچ و ئارسەر.

لە پرسیارێکی سکای سپۆرت سەبارەت بە هەواڵەکە، پاراتیچی وتی “لەگەڵ بارسا و زۆر یانەی دیکەی گەورەی ئەورووپا لە گفتوگۆداین، پێم وایە هاوینێکی سەرقاڵ بەڕێوەیە لە گواستنەوەدا، پێویستمان بە بیرۆکەی نوێیە لە پێکهاتەکەدا و لە هاوڵی گواستنەوەی شێوازی ئاڵوگۆڕداین

ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیان هەریەک لە گۆنزالۆ هیگواین، جیۆرجیۆ کلینی و جیانلویجی بوفۆن بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە دەمێننەوە. وە جارێکیتر مانەوەی پاولۆ دیبالای لە تورین دووپاتکردەوە.

یانەکانی ئیتاڵیا لەمڕۆوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە تاوەکو بگەڕێنەوە مەشقەکان بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button