ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

زیدان ئامادەنیە رێگە بە چوونی یاریزانێکی بدات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دژی گواستنەوەی لوکا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەکەیەتی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە ماوەیەکە یانەی ئەیسی میلان هەوڵ دەدات گۆڵکارە سڕبیەکەی ریال مەدرید هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە ریزەکانیان و کارگێری یانە ئیسپانیەکەش ئامادەیە بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، بەڵام راهێنەری ئەو یانەیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ئەم کارە نەکەن و چاوەڕێ بکەن وەرزی داهاتوو دەتوانێت ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات.

لوکا یۆڤیچ هاوینی رابردوو بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گواسترایەوە ریال مەدرید و لەم وەرزەدا تەنها دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەبووە.

Back to top button