ئه‌ڵمانیا

کالۆو لەسەر تەوقەکردن سڕکرا

یاریگا-سالۆمۆن کالۆو هێرشبەری بەئەزموونی هێرتابەرلین لەلایەن یانەکەیەوە سڕکرا بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک.

لە ڤیدیۆکەدا دوور لە رێنماییەکانی تایبەت بە کۆڤید ١٩ ، کالۆو لە میانەی مەشقەکانی یانەکەدا تەوقە لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە دەکات.

بۆندزلیگا لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی “بە هیچ جۆرێک مایەی قبوڵ کردن نیە” یاریزانەکەش لەلایەن خۆیەوە داوای لێبوردنی کرد بەڵام بە بڕیاری یانەکە تە ماوەیەکی دیارینەکراو لە مەشق و یاریکردن دووردەخرێتەوە.

بەشێک لە یانەکانی بۆندزلیگا مەشقەکانیان دەستپێکردووەتەوە و دەیانەوێت حکومەتی ئەو وڵاتە رازیبکەن کە رێگەبدات یارییەکان دەست پێبکەنەوە بەڵام دۆزینەوەی ١٠ تووشبوو لە نێو یاریزانانی پلە یەک و پلەدووی ئەڵمانیا رەنگە ببێتە بەربەست .

بابەتی زیاتر

Back to top button