ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یانەکانی لالیگا دەست بە راهێنانەکانیان دەکەنەوە

یاریگا
لالیگای ئیسپانیا نزیکەی دوو مانگە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە و ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتە رایگەیاند یانەکان دەتوانن لەم هەفتەوە دەست بە راهینانەکانیان بکەنەوە.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خاڤیەر تێباسی سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا و هەروەها وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان بریاردرا یانەکانی لالیگا لەم هەفتەوە دەتوانن راهێنانەکانیان دەست پێ بکەنەوە، بەڵام پێویستە بۆ ماوەی چوار هەفتە راهێنانی تاک بکرێت دواتر یاریزانەکان دەتوانن راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی پرۆتۆکۆڵێکیان پێشکەش بە یانەکان کردووە و پێویستە خاڵەکانی لە کاتی راهێنانەکان جێبەجێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button