ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت

یاریگا-
ئەمڕۆ نوێنەرانی هەردوو یانەی ریال سۆسیداد و ئاتلێتیک بلباو لەگەڵ روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتاکەی رێکەوتن کە یاریی کۆتایی جامی شا بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە هەردوو یانە کە گەیشتونەتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، پێیان باشە کە یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت و گرنگ نیە کەی بکرێت یارییەکە، واتە لەوانەیە یارییەکەی ماوەیەکی زۆری پێ بچیت تاوەکو دەکرێت، بۆ هەردوو یانە ئەوەی گرنگ ئەوەیە کە هاندەران ئامادەی یارییەکە بن و سەرۆکی فێدراسیۆنیش بەم داوایە رازی بووە.

بەم شێوەیە بێت هەر کام لەم دوو یانەیە ببێتە پاڵەوان ئەو کات بلیتی پاڵەوانتیە ئەوروپیەکانیان بەر ناکەوێت و یانەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگا بلیتەکەی بەردەکەوێت، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی یارییەکە دیاری نەکراوە و بەم شێوەیەش بێت کە یانەکان داوایان کردووە، یارییەکە ئەو کاتە دەکرێت کە هیچ ئاسەوارێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت و ژیان ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button