ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: وادەی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا دیاریکرا

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کار بۆ ئەوە دەکەن مانگی داهاتوو دەست بە یارییەکان بکەنەوە.

رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا ئاشکرایکردووە مانگی داهاتوو جارێکی دیکە دەست بە یارییەکان دەکەنەوە، بە مەرجێک بارودۆخەکە ئاسایی ببیتەوە و سەرجەم یانەکانیش ئەو پرۆتۆکۆلەی پێشکەشیان کراوە لە پێناو پاراستنی گیانی یاریزانەکان جێبەجێ بکەن، بەڵام مەرج نیە ئەم بریارە یەکلاکەرەوە بێت، چونکە ئەگەر تا ئەو کاتیش بارودۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە، ئەوا بیر لە رێگە چارەیەکی دیکە دەکەنەوە.

لالیگای ئیسپانیا نزیکەی دوو مانگە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە و بەرپرسانی خوڵەکە هەموو هەوڵێک دەدەن وەرزی ئەمساڵ دەست پێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button