ئه‌وروپائیتاڵیا

” گرێبەستی بوفۆن، کیلینی و دیبالا نوێ دەکرێتەوە ”

یاریگا
فابیۆ پاراتیچی، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە هاوینی داهاتوو باشترین بازاری گواستنەوەیان دەبێت.
بەرێوەبەرەکەی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی سەبارەت بە میرکاتۆی داهاتوو گووتی ” پلانێکی باشمان بۆ هاوینیداهاتوو ئامادە کردووە، راستە لەوانەیە قسەمان لەگەڵ بارسێلۆنا کردبێت بۆ گۆڕینەوە پیانیچ و ئارسەر مێلۆ و دلنیام هاوینەی لە پێشمان هەواڵی خۆشمان دەبێت بۆح هاندەرەکانمان و دەمەوێت دڵنیاشیان بکەنەوە بوفۆن کیلینی و دیبالا لەگەڵمان بەردەوام دەبن و گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێنەوە ”.

پاراتیچی سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی پۆل پۆگبای ناوەڕاستی فەڕەنسی مانچێستەر یونایتدی گووتی کە ئەستەمە لەمەودوا یانەکانی ئامادەبن موچەی خەیاڵی بە یاریزانەکان بدەن، بۆیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان تۆزێک ئەستەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button