ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تیمۆ ڤێرنەر هەواڵێکی خۆش دەدات بەگوێی لیڤەرپوول دا

یاریگا-تیمۆ ڤێرنەر گۆڵکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی رایدەگەیەنێت پاش جێهێشتنی یانەکەی رووناکاتە بایەرن میونشن.

ڤێرنەر بە یەکێک لە باشترین گۆڵکارەکانی ئێستای جیهان دادەنرێت و یانەکانی لیڤەرپوول و بایەرن میونشن لە دیارترین ئەو یانانەن کە ئارەزووی دەکەن. ناوبراو ئەوەی نەشاردەوە بیری لە جێهێشتنی لایپزیگ کردووەتە و وتی”بایەرن یانەیەکی گەورەیە و ئەوە قسەی تیانیە. هانسی فلیکی راهێنەریش نیشانیداوە کە بەراستی بەتوانایە. بەڵام ئەگەر گواستنەوەیەک رووبدات حەزدەکەم بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا بێت، سەرکێشییەکی نوێ لە خولێکی دیکە زیاتر سەرنجراکێشە بۆمن وەکو مانەوە لە بۆندزلیگا.”

ڤێرنەر لە لێدوانیکی دیکەشدا پێشتر وتبووی “شانازی بەوە دەکات یاری بۆ لیڤەرپوول بکات و باشترین یانەی جیهانن”.

ناوبراو خاوەنی ٢٧ گۆڵ بوو لەم وەرزەدا تاوەکو راگرتنی خولەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رۆڵی سەرەکی هەبوو لە گەیاندنی یانەکەی بە قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button