ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مۆرینهۆ تەنها جار ئاشکرادەکات دوای شکستێک گریابێت

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ ئەوجارە ئاشکرادەکات کە گریاوە دوای یارییەک و دەشڵێت تەنها جارە لە ژیانیدا شکستێک فرمێسکی بە چاوەکانیدا هێنابێتە خوار.

ئەوکاتەی خۆزێ راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو لە ٢٠١٢ دا ولە قۆناغی پێش کۆتا رووبەرووی بایەرن میونشن بوونەوە تێیدا یانە باڤارییەکە سەرکەوت بەسەر یانەکەی خۆزێ.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە وتی “ئەو شەوە تەنها  جار بوو وەکو راهێنەرێک گریابێتم، چونکە باشترین بووین ئەو ساڵە. رۆناڵدۆ و کاکا و رامۆس هەرسێکیان سێ دڕندەی تۆپی پێ ن بەڵام لە کۆتاییدا مرۆڤن. لەگەڵ ئەیتۆر (ئەیتۆر کارانکا یاریدەدەری مۆرینهۆ) گەشتینە بەردەم درگای ماڵی ئێمە و دەگریام”.

یارییەکە ٣-٣ بە بەرامبەربوون بەکۆتا هات و گەیشتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، تێیدا ئەو سێ یاریزانە خۆزێ ئاماژەی پێکردن، هەرسێکیان لێدانەکانیان لەدەستدا و ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button