ئیتاڵیا

هاوڕێ کچەکەی دیبالا ڕەتی دەکاتەوە ئەو یاریزانە تووشی کۆرۆنا هاتبێتەوە

یاریگا- پاولۆ دیبالا، ئەو یاریزانەی کە لە یەکەمینەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ناوی کەوتە هەواڵەکانەوە، بە شێوەیەک تا بە ئێستاشی لەگەڵبێت.

لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا جارێکیتر زانیارییەکان وا لە میدیاکاندا بڵاو بوویەوە کە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە دوای چاکبوونەوەشی، جارێکیتر تووشی کۆرۆنا بۆتەوە. بەڵام ئۆریانا ساباتینی، هاوڕێ کچەکەی دیبالا، ئەم زانیارییە ڕەت دەکاتەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Canale 9  دەڵێت: “نازانم لە کوێوە ئەم هەواڵانە دێنن! پاولۆ تەندروستی باشە. ئیتر نازانم ئەم زانیارییانەی کۆتایی لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.”

ئەو کچە ئەوەشی گوت کە لە هەر بارودۆخێکدابێت، ئەوان بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن، هەر وەک پێشووتر ئەوەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button