ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گابریێل : تا پێکوتەی کۆرۆنا نەدۆزرێتەوە یاری بۆ کەس ناکەم

یاریگا-گابریێل پاولیستا بەرگریکاری پێشووی ئارسناڵ و ئێستای ڤالێنسیا چووە ریزی ئەو یاریزانانەی کە داوا دەکەن یارییەکان دەست پێنەکەنەوە.

خولەکانی ئیسپانیا،ئینگلتەرا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دەیانەوێت لە مانگی شەش دا یارییەکان دەست پێبکەنەوە بەڵام بەشێک لە یاریزانان دژی ئەوەن بەهۆکاری تەندروستی.

گابریێل لە پەیامێکدا لە ئینستاگرام نوسیویەتی “راستە یاریزانان خاوەن ژیانێکی باشن بەڵام ئێمەش مرۆڤین و خێزان و کەس و کار و هاوڕێمان هەیە . نامانەوێت سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین. هەمیشە بە ئێمە دەڵێن کە نموونە بن بۆ هاندەران و لاوان، بۆیە پێویستە نیشانی کۆمەڵگەی بدەین کە تەندروستی لە پێش هەموو شتێکەوەیە. دڵنیام بۆ زۆر یاریزان پارە هەموو شتێک نیە و ناکرێت لەبەر فشاری ئابووری رێگە بدرێت یاریزانان نەخۆش بکەون یاخود بمرن. تۆپی پێ و یانەکەم و هەڵبژاردەکەم خۆشدەوێت بەڵام تەنها ئەوکاتە دەگەڕێینەوە کە گەرەنتی تەواوەتی ژیانمان بکرێت. ژیان پێش تۆپی پێ یە”.

گۆڤاری ئەتلەتیک ئاشكرایکردووە بەشێک لە یاریزانانی پریمەرلیگ کە هەمان بۆچوونیان هەیە هەست دەکەن خراونەتە ژێر فشار و یانەکانیان دەیانەوێت بە زۆر یارییان پێبکەن، بە جۆرێک کە راستەوخۆ پێیان گوتراوە “نەفرەتییانە یاری بکە و پارەی خۆت وەرگرە”. بەڵام گۆڤارەکە لەبەر هەستیاری بابەتەکە ناوی هیچ یاریزانێکی ئاشکرانەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button