فه‌ره‌نسا

نافەرمی : پاریس دەکرێتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی

یاریگا-دوێنێ فەڕەنسا هەڵوەشاندنەوەی ئەم وەرزەی خولی وڵاتەکەی راگەیاند و ئەمڕۆش دەنگۆی ئەوە هەیە ناسناوەکە بدرێت بە پاریس.

چەند رۆژنامەیەک لەنێویاندا دەیلی مەیل هەواڵی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە پاریس سان جێرمان پاڵەوانی خولەکەیە بەڵام تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیندراوە.

هەرچی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسییە دەڵێت ئەمڕۆ بۆردی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا کۆبوونەتەوە کە دەسەڵاتی بڕیاردانیان نیە تەنها پێشنیاز نەبێت، ئەوان داوایان کردووە یانەکانی ئامیێن و تۆلۆز لە پلەی ١٩هەم و ٢٠هەمدا دابەزێندرێن بۆ پلە دوو، یانەکانی لۆریان و لێنس لە پلەی یەکەم و دووهەمی  خولی لیگ ٢ دا سەربخرێن بۆ پلە یەک. هەروەها جامەکە بدرێت بە پاریس سان جێرمان.

پاریس ١٢ خاڵ لە پێش رکابەرەکانیەتی و یارییەک کەمتری ئەنجامداوە، ئەگەر جامەکەی پێبدرێت دەبێتە نۆیەم جار لە کۆتا هەشت ساڵدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button