ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلاسیکۆی ڕیاڵ و بارسا لەسەر کڕینی بەرگریکارێک بەبێ ئەنجام کۆتایی هات

یاریگا- هەریەکە لە دوو ڕکابەرە زلهێزەکەی ئیسپانیا، هاوکات هەواڵێکی شۆکهێنەریان پێگەشت لە ئەڵمانیاوە کاتێک خواستەکانیان قووڵتر کردبۆوە بۆ کڕینی بەرگریکارێکی ئەو خولە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس لە ئەڵمانیا، هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە دایۆت ئۆبامیکانۆی بەرگریکاری لایبیزگ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ساڵێک زیاتر.

سکای سپۆرتس ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ئامادەیی خۆی پیشانداوە ساڵێکتریش، واتا تاوەکوە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەکەی بەردەوامبێت و دواتر خۆی سەرپشکە لەوەی ڕوو بکاتە هەر یانەیەکیتری ئەورووپی.

ئەم هەواڵە لە لە کاتێکدایە چەند مانگی ڕابردوو دەنگۆی زۆر هەبوو لە بارەی نیازی ڕیاڵ و بارسا بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە 21 ساڵانەکە. ئەوە جگە لەوەی دەبیسترا گوایە بایەرن میونخ لە ماوەی ڕابردوودا نزیک بووە لە ڕێککەوتن لەگەڵ لایبزیگ بۆ هەمان مەبەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button