ئیسپانیا

ئارتور داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا- لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە دەنگۆیەکان زۆرتر دەبوون سەبارەت بە چوونی ئارتور میلۆی بەڕازیلی لە بارسا، بەڵام دوا جار ناوبراو بێدەنگیی شکاند و هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە.

لە دیمانەیەکی نوێدا ناوەڕاستکارەکەی بارسا خاڵی لەسەر پیتەکان دانا و ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نەکردۆتەوە. ئەم لێدوانەی ئارتور دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابرفوودا بە لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕاگەیاندبوو کە سەرەڕای خۆشویستنی ئینتەر میلان، بەڵام ئەو خۆی هەر وەک یاریزانی بارسا دەبینێت بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر.

یاریسازەکەی بلاوگرانا جارێکیتر بۆ هەمان ڕۆژنامە دەدوێت و ئەم جارەش دەڵێت: “هەمیشە بۆچوونی خیاواز بوونی هەیە، بەڵام زۆر ڕاستگۆیانە بڵێم پلانی من مانەوەیە لە بارسێلۆنا بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر. لێرە زۆر هەست بە باشیی دەکەم و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم. شارەکە و کلتووری ئێرەم خۆش دەوێت و هەست بە پاڵپشتی هاندەران دەکەم.”

ناوبراو ئەوەشی گوت کە خواستی یانەکانیتر لە سەری، جێگەی ستایش و خاڵێکی ئەرێنیە بۆ هەر یاریزانێک، بەڵام ئەو بیری تەنها لای یاریکردنە بۆ بارسا.

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆ هەبوو یوڤێنتوس بە وردی پلانی هەیە بۆ گواستنەوەی ئارتور، ئەوەش لە پێناو چاکترکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە کاتێک ئەم وەرزە گرفتی هەبوو لەو هێڵەیاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button