ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان دەرگای بە ڕووی بارسێلۆنادا داخست

یاریگا- ئینتەر میلان هەوڵەکانی بارسێلۆنای لە بار برد بە دڵنیاکردنەوەی کەتەلۆنییەکان سەبارەت بە نەفرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز.

بە گوێرەی هەواڵێکی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئیدارەی نێرازۆری و خاوەندارێتی یانەکە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەردا، هەوڵەکانی بارسێلۆنایان مایەپووچ کرد و بڕیاریان داوە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە میلانۆ بهێڵنەوە، کە لە ئێستادا بە ئاستە بەرزەکەی، لە سەرووی لیستی ئەوانەدایە لە پرۆژەکەی کنۆتیدایە.

ئەم هەواڵەی لاگازێتا لە کاتێکدایە کە بلاوگرانە هەوڵەکانی چڕ کردبۆوە بۆ پەلکێشکردنی لاوتارۆ، بە تایبەت دوای پێکانە قورسەکەی لویس سوارێز. بەڵام لە کۆتاییدا ئینتەر قایل نەبووە بە کەمتر لەوەی لە مەرجی هەڵوەشاندندنەوەی گرێبەستەکەیدا هەیە، دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button