ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” لە چەند رۆژی داهاتوو سورپرایزمان دەبێت لەسەر چارەنوسی سێریائەی ”

'' زۆربەی یانەکان داوایان کردووە سێریائەی دەست پێ نەکرێتەوە ''

یاریگا
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا، نیگەرانی لای بەرپرسانی خولی ئیتاڵیاش دورست بووە و ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەوانیش بریار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی یارییەکان بدەن.

جۆزێپ سپادافۆرا وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا بە تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی گووت ” بێگومان فەڕەنسا دوایین وڵات نابێت کە بریار لەسەر کۆتایی هێنانی بە خولی وڵاتەکەی بدات، هەر کاتێک ناچار بین ئێمەش بریار دەدەین کە سێریائەی دەست پێ نەکرێتەوە و لە ماوەی رابردوو زۆربەی بەرپرسانی یانەکان ئەو پێشنیارەیان کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا سوپرایزێکی گەورەمان هەبێت و کۆتایی ئەم وەرزە راگەینین ”.

وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا ئەمەشی گووت کە رێگە پێدان بە یانەکان بۆ دەست پێکردنەوەی راهێنانەکان مانای ئەوە نیە سێریائەی دەست پێ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button