ئه‌مریکائه‌وروپا

” یاریکردن لەگەڵ میسی ئاسان نیە ”

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئارجێنتینایی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتووی یانەی بارسێلۆنایە، بەڵام خاڤیەر ساڤیۆلای هاونیشتیمانی هۆشداری دەدات کە یاریکردن لەگەڵ میسی ئاسان نیە.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا بە ماڵپەری جیهانی گۆڵی گووت ” خەونی هەموو یاریزانێکە یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات و دڵنیام کە لاوتارۆ دەتوانێت لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو بێت، بەڵام پێویستە بزانێت یاریکردنی لەگەڵ لیۆ ئاسان نیە، چونکە ئەو خاوەنی خێراییەکی زۆرە و جولەی زۆریشی هەیە لە یاریگادا، بۆیە پێویست بە هێز و توانایەکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی بتوانی یاریی لەگەڵدا بکەیت”.

ساڤیۆلا کە پێشتر یاریی لەگەڵ میسی کردووە ئامۆژگاری مارتتینێزی هاونیشتیمانی دەکات باشتر بیر بکاتەوە و بریار لەسەر داهاتووی بدات.

Back to top button