ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دیبالا جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

چوارەمجارە تووشی کۆرۆنا دەبێت

یاریگا
پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاند کە خۆی و خۆشەویستەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە و تاوەکو ئێستاش چارەسەر نەبوینە.

کەناڵی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە لەو کاتەوەی کە هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە تووشی ڤایرۆسی COVID – 19 بووە، شەش هەفتە تێپەر دەبێت و تاوەکو ئێستا چوار جار پشکنینی کردووە و هەر چوار پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە تاوەکو ئێستاش نەیتوانیوە ئەو ڤایرۆسە شکست بدات و رزگاری بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بە هۆی ئەوەی کە هێشتان دیبالا چارەسەر نەبووە و ڤایرۆسەکە لە گیانیدا ماوە، ناتوانێت بەشدرای راهێنانەکانی یانەکەی بکات، کە بریاروایە یانەکانی ئیتاڵیا سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button