ئه‌ڵمانیائیتاڵیا

چی روودەدات ئەگەر یاریزانێک تووشی کۆرۆنا بێت ؟

یاریگا-لە ئێستادا زۆرینەی خولەکان لە شەن و کەوی ئەوەدان چۆن یارییەکان دەست پێبکەنەوە، بە تایبەت پاش ئەوەی یوفا بڕیاریدا پێویستە سەرجەم ئەندامانی یوفا تاوەکو ٢٥-٥ بڕیاری خۆیان بدەن.

پرسیارێک کە لەلای بەرپرسانی ئەو خولە گەڵاڵە بووە ئەوەیە پاش دەستپێکردنەوەی یارییەکان ئەگەر یاریزانێک تووشی کۆرۆنا بێت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەوانەدا بکەن کە بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا؟

هێشتا زۆرێک لە وڵاتان لە گفتوگۆدان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو باسە بەڵام هەریەک لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا هەمان پرۆتۆکۆلیان دەبێت و رایانگەیاندووە  تەنها ئەو یاریزانە کەرەنتین دەکرێت و هاوتیمەکانی بەردەوام دەبن لە یاریکردن تاوەکو دووبارە یارییەکان دوانەخرێت. کەرەنتینی هاوتیمەکان تەنها لە کاتێکدا دەبێت کە دوای پشکنین دەربکەوێت ئەوانیش تووش هاتوون.

بڕیارەکە هەمووانی دڵخۆشنەکردووە و لیژنەی زانستی حکومەتی ئیتاڵیا دەیەوێت سەرجەم ئەوانەی بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا کەرەنتین بکرێن بۆ دوو هەفتە بەڵام پێناچێت داواکەیان سەربگرێت بەهۆی ئەوەی ئەو رێکارە دەبێتەوە هۆکاری دووبارە راگرتنی یارییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button