چامپیۆنزلیگگرنگترین

یوفا دوا وادە بۆ پلانی دەستپێکردنەوەی خولەکان دەستنیشان دەکات

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆییدا بڕیاریدا تاوەکو ٥/٢٥ وەکو دوا وادە بدات بە ئەندامانی کە پلانی خۆیان پێشکەشبکەن بۆ دەست پێکردنەوەی خولەکان.

یوفا بە خولە گەورەکانی ئەورووپا و سەرجەم ٥٥ ئەندامەکەی راگەیاندووە تا ئەو بەروارە بۆیان هەیە  پلانێک دابنێن بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکانیان و شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکان.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا یەکێتییەکە داوای روونکردنەوە لە یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا دەکات چۆن بەشێوەیەکی نەزانانە و سەربەخۆ بڕیاری ئەوەیان دابوو خولەکە لەم وەرزە هەڵبوەشێتەوە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت زۆربەی خولە گەورەکانی ئەورووپا بەنیازن مانگی شەش دەست بکەنەوە بە یاریکردن بەڵام بە بێ هاندەر ئەمەش تەنها لەباری ئەوەی تا ئەوکات بارودۆخی قەیرانی کۆرۆنا بەرەو باشتر بچێت نەک خراپتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button