ئیسپانیافه‌ره‌نسا

فابریگاس قوربانییەکی گەورە دەدات لە هەڵوێستێکی بێ وێنە دا

یاریگا-سیسک فابریگاس ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ئارسناڵ و بارسێلۆنا و چێڵسی بڕیاریداوە زۆر زیاتر ببەخشێت لەوەی یانەکەی داوای لێکردبوو.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی ئەنجام دەدات و ئەو یانەیەش بڕیاریدابوو ٣٠٪ی موچەی سەرجەم ستاف و یاریزانان ببڕێت. ئەمڕۆ لە فەڕەنساوە راگەیەندرا فابریگاس بە یانەکەی وتووە کە جگە لە ٣٠٪ ـەکە، بۆ چوار مانگی داهاتوو هیچ موچەیەکی ناوێت. هەروەها ئەو ٣٠٪ ـەی لە موچەی ستاف و کارمەندانی مەیدانی مەشقەکان بڕدراوە ئەو بۆیان دەدات.

فابریگاس موچەی ١٢١ هەزار یۆرۆی هەفتانەیە و بە کۆی گشتی نزیکی ٢ ملیۆن یۆرۆ بۆ مۆناکۆ دەگێڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button