ئینگڵته‌راگرنگترین

پریمەرلیگ ٢٦ هەزار یەکەی پشکنینی کۆرۆنای کڕی

یاریگا-حکومەتی بەریتانیا بڕی چوار ملیۆن پاوەند لە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەردەگرێت بەرامبەر بە ٢٦ هەزار یەکەی پشکنیکی کۆرۆنا.

لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیدا لە نێوان بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و بەڕێوبەری پزیشکی یانەکانی خولی نایابی ئەو وڵاتە بڕیاردرا سەرجەم یاریزانان هەفتانە دوو جار پشکنینیان بۆبکرێت کە نرخی هەر یەکەیەک ١٥٠ پاوەندە و تەنها یەکجار بەکاردێت.

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو ئارسناڵ مەشقەکانی دەستپێبکاتەوە و بڕیارەکەش بۆ ئەو یانانەیە کە دەگەڕێنەوە مەشقەکان. پشکنین بۆ یاریزانان و ستافی سەرەکی یانەکە دەکرێت ،پریمەرلیگ بڕیاریداوە تەواوی پارەکە خۆی بیدات و لە یانەکانی وەرنەگرێت کە دەگاتە  ٣٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە ئەگەر هەر یانەیەک لە هەفتەکەدا ١٠٠ پشکنین ئەنجام بدات.

یانەکانی ئینگلتەرا رێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە مەشقەکان بەو مەرجەی لە رێنماییە تەندروستییەکان لانەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button