چامپیۆنزلیگ

یوفا ٢٣٦.٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە فیدراسیۆنەکانی وڵاتان

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بڕی ٢٣٦.٥ ملیۆن یۆرۆی دا بەو ٥٥ وڵاتەی ئەندامی رێکخراوەکەین لە کیشوەری ئەرووپا.

پارەکە لە چوارچێوەی ” پڕۆگرامی یاریدەدەری هاتریک”  بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بڕیاری لەسەر دراوە و مەبەست لێی هاوکاری ئەندامانی یوفایە بۆ گەشەکردن.

ئەلیکساندەر چێفیرین سەرۆکی یوفا وتی ” وەرزشەکەمان رووبەرووی بارودۆخێکی نەخوازراو بووەتەوە بەهۆی کۆڤید ١٩. یوفا دەیەوێت هاوکاری ئەندامەکانی بکات بەشێوەیەک کە گونجاو بێت بۆ پێداویستییەکانیان. هەربۆیە تاوەکو ٤.٣ ملیۆن یۆرۆ دەدەینە هەر یەکێک لە ئەندامەکان بۆ ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوو. پێم وایە بڕیارێکی بەرپرسانەیە و شانازیش بەو یەکگرتوویە دەکەم کە تۆپی پێ نیشانی داوە لە کاتی ئەم قەیرانەدا”.

چیفیرین وتیشی هیچ مەرجێکیان نیە و فیدراسیۆنەکان ئازادن لەوەی چۆن ئەو پارەیە خەرج دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button