ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: چارەنووسی سەرجەم خولەکانی ئەرژەنتین یەکلاکرانەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین بڕیاریدا سەرجەم چالاکییەکانی ئەم وەرزە بەکۆتا بهێنێت لەنێویاندا خولی سوپەری ئەو وڵاتە.

کلاودیۆ تاپیا سەرۆکی تۆپی پێی ئەرژەنتین بۆ تی ئێن تی وتی ” سەرجەم خولەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە، سبەینێ بە پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بڕیارەکە رادەگەیەنین. تەنها ئەوکاتە دەگەڕێینەوە یاریگا کە بەرپرسانی پزیشکی رێگەمان بدەن”.

بۆکا جونیۆرز هەر مانگی رابردوو بە پاڵەوانی خولەکە  دەستنیشانکرا و خیمناسیا لا پلاتای یانەکەی دیێگۆ ماڕادۆنا لە پلەی ١٩هەم هات لە کۆی ٢٤ یانە. بەگوێرەی سەرۆکەکە هیچ یانەیەک دانابەزێندرێت بۆ خولی خواتر بەڵام دوو یانەی  خولی نزمتر سەردەکەون بۆ سوپەر و بەمەش لە کاتی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ دا ٢٦ یانە بەشداردەبن. یانەکانی بۆکا جونیۆرز، ریڤەر پلەیت و راسینگ سەرکەوتن بۆ جامی لیبەرتادۆرێس. یانەکانی ڤیلیز سارسڤیڵد، سان لۆرێنزۆ نیوڵس ئۆڵد بۆیس، تالیریس، دیفێنس جەستیکا و لانوس سەرکەوتن بۆ سودا ئەمێریکانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button