ئه‌وروپائیسپانیا

دی یۆنگ: مێسی “نموونەی باڵا”ی من نەبوو

یاریگا- فرانکی دی یۆنگ، یاریزانی هۆڵەندیی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیی لەگەڵ پێگەی فەرمیی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، گفتوگۆیەکی ئەنجام دا و تێیدا چەند شتێکی باس لێوە کرد.

دی یاریکردنی ئەگەرچی یاریکردنی هاوشانی مێسی بە گەورە و گرنگ زانی، بەڵام نەیشاردەوە کە لە پێشووتردا ئەم ئەفسانە ئەرجەنتینیە، نموونەی باڵای نەبووە، وەک گوتی: “تەمەنم هێشتا 12 ساڵان بوو کاتێک مێسی یەکەم تۆپی ئاڵتوونی بردەوە، ئەوکات من خوێندکاری قوتابخانە بووم. مێسی باشترین یاریزان جیهان بوو، بەڵام پێشەنگ و نموونەی باڵا-ی من نەبوو. ئێستا وا لە تەنیشتی یەکتر یاری دەکەین. ئەمە بۆ من شتێکی زۆر گەورەیە.”

دی یۆنگ ساڵی 2019 لە ئەیاکسی وڵاتەکەیەوە ڕووی کردە ئیسپانیا، بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی کە بەهاکەی وەک دەگوترا 75 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button