ئه‌وروپائیتاڵیا

پێشنیاز دەکرێت یۆڤێنتوس و لازیۆ لە دوو یاریی چوون و هاتنەوە چارەنوسی ئەم وەرزە یەکلایی بکەنەوە

یاریگا
کلاودیۆ لۆتیتۆ، سەرۆکی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا دژی ئەوەیە کە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی هەڵوەشێندرێنەوە و پێشنیازێک ئاراستەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی دەکات.

سەرۆکی یانەی لازیۆ بە رۆژنامەی رێپۆبلیکای گووت ” ئەگەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزە هەڵوەشێندرێتەوە و ئەژمار نەکرێن و یارییەکان ئەنجام نەدرێن، ئەو کاتە موچەی چوار مانگی یاریزانان نادەین و ئەمەش بۆ ئێمە باشترە، بەڵام پێشنیازمان کردووە بۆ ئەوەی ناسناوی ئەم وەرزە یەکلایی بکرێتەوە، دوو یاریی چوون و گەڕانەوە لە نێوان ئێمە و یۆڤێنتۆس بکرێت “.

سێریائەی ئیتاڵیا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە وەستاوە و پێش وەستانی خانمە یۆڤێنتۆس بە 63 خاڵ پێشەنگ بوو و لازیۆش بە 62 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button