ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

” مانچێستەر یونایتد ئامادەیە پۆل پۆگبا بداتە ریال مەدرید “

یاریگا
ساڵانێکە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی مانچێستەر یونایتد دەدات و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات.

ویلی سانیۆل بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە رۆژنامەی لیکیپی وڵاتەکەی گووت ” پۆگبا هەنگاوێکی گەورە لە یانە ئیسپانیەکە نزیک بووەتەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان دوای وەستانی یارییەکان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروست بوونی قەیرانی دارایی، ئامادەیە بۆ ئەوەی چیدیکە موچە زۆرەکە نەداتە ئەو یاریزانە دەستبەرداری ببێت “.

بەرگریکارەکەی پێشووی کەلەشێرەکان ئەوەشی گوتووە کە هەردوولا بە نهێنی گفتوگۆیان کردووە و هەموو شتێکیان بۆ هاوینی داهاتوو یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button